سەرۆك وەزیرانی بولگاریا مووچەی یەك مانگی خۆی بۆ کڕینی چەك بە ئۆکرانیا دهبەخشێت
K24 - ههولێر:
کیڕیل پەتکۆڤ، سەرۆك وەزیرانی بولگاریا رایگەیاند، مووچەی یەک مانگی خۆی "بۆ کڕینی چەک" بە ئۆکرانیا بەخشیوە و داواشی له هاووڵاتیانی وڵاتهكهی كرد، هاوکاری ئۆکرانیا بکەن و وەك ئهو مووچەی مانگێکیان ببەخشن.
پەتکۆڤ لە هەژماری فەرمیی تایبهتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فهیسبوك ئاشكرای كرد، هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بە دابینکردنی چەک پابەندە بە بڕیارێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی. لەنێو کۆمەڵدا باس لەو بابەتە دەکرێت. ئیدی پێویستە ئەو وزەیە بگۆڕێت بۆ چالاکی راستەقینە.
سهرۆك وهزیرانی بولگاریا له راگهیهندراوێكدا ناوی ژمارەیەك وڵاتانی ئەوروپای هێناوە، کە چەکیان بۆ ئۆکرانیا رەوانە کردووە، ئاماژەی بەوە دا کە بە پێچەوانەی ئەو نیگەرانییانەی لە بولگاریا باس دەکرێن، رووسیا جەنگی بەرامبەر ئەو وڵاتانە هەڵنەگیرساندووە.
پەتکۆڤ كه پسوولەی بانکی پارە بەخشینەکەیشی بڵاو کردووەتەوە، نووسیوویەتی: "داوا لە هەموو ئەو هاووڵاتییانەی بولگاریا دەکەم کە بە راستی دەیانەوێت هاوکاری ئۆکرانیا بکەن، وەک من مووچەی مانگێکیان ببەخشن. قسەکردن ئاسانە، کارکردنیش زەحمەت. ئیدی پێویستە پشتیوانیکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بگۆڕێت بۆ پشتیوانی راستەقینە بۆ ئۆکرانیا".
بڕیاره له رۆژانی داهاتوو پەتکۆڤ سهردانی کیێڤ بكات و پێویستییهكانیان راستهوخۆ له دهسهڵاتدارانی ئۆكرانیا ببیستێت، بۆ ئهوهی به گوێرهی خواستی وڵاتهكه هاوكاری پێشكهش بكهن.