راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی زاخۆ په‌یامێك بۆ هانده‌رانی ده‌نێرێت
فیراس خه‌تیب راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی زاخۆ له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند كه ناتوانێت گۆڕانكاری زۆر له پێكهاته‌ی یانه‌كه بكات، ده‌شڵێت: هه‌وڵده‌ده‌م یاریزانی لاو بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌ربخه‌م.
یانه‌ی زاخۆ دوای شكسته‌كه‌ی یاریی رابردوویان به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با، بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی عه‌بدولوه‌هاب ئهبولهیلی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان دا و فیراس خه‌تیبی راهێنه‌ری سووری وه‌كو راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه بۆ خولی نایابی عێراق دیاری كرد.
فیراس خه‌تیب راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی زاخۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له وه‌ڵامێكی كوردستان24 رایگه‌یاند كه ئه‌و هیچ كاتێك له دۆخی وه‌رزشی عێراق دوورنه‌بووه و به‌هۆی نزیكی سنووری نێوان سووریا و عێراق ئاگاداری خولی نایابی عێراق بووه و شاره‌زایه‌كی باشیشی له‌سه‌ر یانه‌ی زاخۆ هه‌بووه و پێشتر یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه.
فیراس خه‌تیب كه پێشتر له وه‌رزی 2012 ـ 2013 یاریی بۆ یانه‌ی زاخۆ كردووه له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و پێشتر كاتێك له یانه‌ی زاخۆ بووه زۆر شاره‌زایی خه‌ڵكی زاخۆ بووه و ده‌ڵێت: هیودارم بتوانم خزمه‌تێكی باشی ئه‌و شاره بكه‌م و دڵی زاخۆییه‌كان خۆش بكه‌م.
راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی زاخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به‌هۆی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ناتوانێت گۆڕانكاری زۆر له پێكهاته‌ی یانه‌ی زاخۆ بكات، ده‌شڵێت: هه‌وڵده‌ده‌ین یاریزانی لاو بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌ربخه‌ین و گۆڕانكاری له شێوازی یاریكردنی یانه‌كه بكه‌ین.
فیراس خه‌تیبی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، جگه له یانه‌ی زاخۆ پێشتر یاریی بۆ كۆمه‌ڵێك یانه‌ی كه‌نداو كردووه، له‌وانه یانه‌كانی قادسیه و كوێتی كوێتی، ئوم سهڵالی قه‌ته‌ری، نه‌سڕ و ئه‌لعه‌ربی و چه‌ندان یانه‌ی تر، پێشتر یاریزانی یانه‌ی شینگهای شینوای چینیش بووه.
فیراس خه‌تیب یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی سووریا، دوای ئه‌وه‌ی له 2017 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند بڕیاریدا وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ی كه‌رامه‌ی سووری ده‌ستبه‌كار بێت كه سه‌ره‌تای كاروانی یاریكردنی له‌و یانه‌یه ده‌ستپێكردووه و پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زاخۆش بكات راهێنه‌ری یانه‌ی كه‌رامه بووه.