رووسیا ئەمه‌ریکا و ناتۆ بە هۆکاری هەڵگیرساندنی شەری ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌هۆكاری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئۆكرانیا تۆمه‌تبار ده‌كات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، سیاسەتی تاک جەمسەری ئەمه‌ریکا و فراوانخوازییەکانی ناتۆ هۆکاری سەرهەڵدانی شەری ئۆکرانیا بوون.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا راشیگه‌یاند، "بەروونی دیارە و لە کۆبوونەوەشم لەگەڵ هاورێم ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز بەدرێژی باسمان کرد، دۆخی ئۆکرانیا هۆکاری کەڵەکە بوونی چەند کێشەیەک بوو".
لاڤرۆڤ راشیگه‌یاند، "بەشی زۆر هۆکارەکەی لەچوارچێوەی ئەو تاکتیکانەدا بوو دۆستە ئەمهریکیەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان گرتبوویانەبەر، بەردەوام سنوورەکانی ناتۆیان فراوانتر دەکرد، جیهانیان کردبوو جیهانێکی یەک جەمسەر."