شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: له‌گه‌ڵ كازمی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس رێككه‌وتین

K24- هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی تایبه‌ت به كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستان كرد و بڕیاریاندا هه‌نگاوی كرده‌یی له‌وباره‌یه‌وه بگرنه‌به‌ر.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا نووسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: باسیان له شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران و دۆخی ئیداری، سیاسی و ئه‌منیی كه‌ركووك و بڵاوه‌پێكردن و دابه‌شكرنی مووچه‌ی لیوای 20 و هاوبه‌ش و یاسای ئاسایشی خۆراك و ژماره‌یه‌ك پرسی دیكه‌وه كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه كرا و بڕیاردرا، ده‌ست به هه‌نگاوی كرداری له‌و باره‌یه‌وه بكرێت.
H.B