ئه‌عره‌جی: كه‌مپی هۆل سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، كه‌مپی "هۆل" سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیی راسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق.
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی له میانه‌ی دیداریان له‌گه‌ڵ دانا ستڕوڵ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك دۆسیییه‌ی تایبه‌ت به سه‌قامیگری و ئاسایشی عێراق و به‌رده‌وامی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی، گفتوگۆیان كرد.
قاسم ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند، "داعش مه‌ترسییی راسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، پێویسته به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه، به‌تایبه‌ت كه‌مپی "هول" مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق".
ئه‌عره‌جی روونیكرده‌وه، عێراق هیواخوازه دۆسییه‌ی ئۆكرانیا كۆتایی پێبێت و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر عێراق دروست نه‌كات.
كه‌مپی "هۆل" له نێو خاكی سووریایه، 13 كیلۆمه‌تر له سنووری عێراقه‌وه دووره، 70 هه‌زار كه‌س له ماڵباتی ئه‌و داعشانه‌ی كه له جه‌نگدا كوژراون و یاخوود به دیل گیراون، تێیدا ده‌ژین و تا ئێستاش كه‌سانێك له‌وێن كاریگه‌ری داعشیان به‌سه‌ره‌وه‌یه.
له‌و كه‌مپه‌دا 20 هه‌زار ئافره‌ت و 50 هه‌زار منداڵی ماڵباتی چه‌كدارانی داعشی تێدا ده‌ژین، جیا له‌وه‌ش 400 چه‌كدار پاسه‌وانی ئه‌و كه‌مپه ده‌كه‌ن.