ئێلۆن مەسک: سۆشیاڵ میدیاکەی ترەمپ لەپێش تویتەر و تیک تۆکەوەیە

دوای کڕینی تویتەر باسی سۆشیاڵ میدیاکەی ترەمپ دەکات  
ئێلۆن مەسک و دۆناڵد ترەمپ
ئێلۆن مەسک و دۆناڵد ترەمپ

K24 - هەولێر:

ئێلۆن مەسک، دامەزرێنەر و خاوەنی هەردوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا، لە نوێترین تویتیدا رایگەیاند، تروس سۆشیاڵ لە ئاپ ستۆر لە پێش تویتەر و تیک تۆکەوەیە.

مەسک لە دوای کڕینی تویتەر بە 44 ملیار دۆلار، ناوبانگێکی زیاتری پەیدا کردوە و بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان، ئێستاش کە هەمووان چاوەڕێی جوڵەی داهاتووی ئەون، لە تویتێکدا باس لە تروس سۆشیاڵ دەکات کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاوە خاوەندارێتی دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە ترەمپ لە لێدوانێکی بۆ ماڵپه‌ڕی فۆکس نیوز ئاشکرای کرد، ناگەڕێتەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و هەژمارەکە بەکارناهێنێتەوە. گوتیشی: بۆ خۆی کار لەسەر پێگەی "تروس سۆشیال"ی نوێ دەکات.

هیواشی خواست بە کڕینەوەی تویتەر لەلایەن مه‌سکەوە چاکسازی ئەنجام بدرێت، چونکە کەسێکی چاکە، بەڵام ئەو بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی تروس سۆشیال.   

تویتەکەی مەسک
تویتەکەی مەسک