ئالان شیره‌ر: بڕوا به‌و لێدانه پێناڵتییه‌ی كه‌ریم بێنزێما ناكه‌م
ئالان شیره‌ر گۆڵكاری مێژوویی پێشووی یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد له میانه‌ی شرۆڤه‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان مان سیتی و ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بڕواناكات كه بێنزێما به‌شێوازی پانیكا لێدانی پێناڵتییه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد بێت.
كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه 14 گۆڵی له چامپیۆنزلیگ كردووه و لوتكه‌ی گۆڵكارانی گرتووه، له دوایین یاریی خۆی له نێو یاریگه‌ی ئیتیحاد دوو گۆڵی له مان سیتی كرد، گۆڵی دووه‌می به لێدانی پێناڵتی له‌سه‌ر شێوازی پانیكا جێبه‌جێ كرد و گۆڵی كرد.
ئالان شیره‌ری 51 ساڵ كه پێشتر 206 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ كردووه، له باره‌ی كه‌ریم بێنزێما ده‌ڵێت: به‌راستی تووشی شۆك بووم، یاریزانێك كه ته‌نیا له‌م مانگه 3 لێدانی پێناڵتی فه‌وتاندووه، كه‌چی له هه‌ستیارترین یاریی، به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه بێته سه‌ر تۆپ و له‌سه‌ر شێوازی پانیكا گۆڵ له مان سیتی بكات، به‌راستی بێنزێما سه‌رسوڕهێنه‌ره، بۆیه هێشتا واده‌زانم خه‌ونه و باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌م بێنزێما گۆڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوازی پانیكا كرد بێت، چونكه ئه‌مه سه‌ركێشییه‌ك بوو ته‌نیا به یاریزانه مه‌زنه‌كانی مێژووی تۆپی پێ ده‌كرێت.
شیره‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: خاڵی به‌هێزی بێنزێما ئه‌وه‌یه كه ناترسێت، بێهیوا نابێت، تا دوایین سات ده‌جه‌نگێت، هه‌مووان بوه‌ستن، ئه‌و ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رهه‌میشی ده‌بێت.
كه‌ریم بێنزێمای كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه سه‌رلیستی گۆڵكارانی لالیگا و چامپیۆنزلیگی گرتووه، له كۆی 41 یاریی ئه‌م وه‌رزه 41 گۆڵ و 13 ئاسیستی كردووه.