رووسیا.. رێژەی بێکاری زیادی کردووە

بەهۆی سزاکانەوە سەدان کۆمپانیا چالاکییەکانیان لە وڵاتەکەدا راگرتووە
مۆسکۆ
مۆسکۆ

K24 - هەولێر:

فیدراسیۆنی سەندیکا سەربەخۆکانی رووسیا ئاشکرای کرد کە رێژەی بێکاری لە وڵاتەکە بەراورد بە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی رابردوو، 0،3 خاڵ زیادی کردووە و بۆ ئاستی 4،4 بەرزبووەتەوە.

لەو راگەیەندراوەی کە لە فیدراسیۆنی سەندیکا سەربەخۆکانی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە بەھۆی جەنگی ئۆکرانیاوە کێشەی جۆراوجۆر لە سێکتەری دابینکردنی ھەلی کاردا روویداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە لە سەرەتای ساڵەوە بۆ ئێستا مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاندووە بەرێژەی لە سەدا 4،5 زیادیکردووە و تیایدا ھاتووە: "ژمارەی فەرمیی تۆمارکراوی بێکاری بەراورد بە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی رابردوو، 0،3 خاڵ زیادی کردووە و بۆ ئاستی 4،4 بەرزبووەتەوە. لە کاتێکدا ئەم رێژەیە لە ئینگوشیتا بە رێژەی لە سەدا 29،3 بەرزبووتەوە لە دۆخی بێکاری لە باکووری قەفقاسیا زۆر خراپە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە رێژەی بێکاری لە مۆسکۆ لە سەدا 2،2 و لە سان بترسبۆرگ لە سەدا 1،5ـە.

بەھۆی جەنگی ئۆکرانیاوە سەدان کۆمپانیای نێودەوڵەتیی بڕیاری کشانەوەیان لە رووسیا داوە یان بۆ ماوەیەکی کاتی چالاکییەکانیان لە وڵاتەکەدا راگرتووە.

AA