زاخۆ.. شه‌ش سه‌گ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵێك و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كه‌ن
K24- زاخۆ:
له زاخۆ 6 سه‌گی به‌ره‌ڵا هێرشیان كرده منداڵێكی 9 ساڵی زیانی زۆر جه‌سته‌ییان پێگه‌یاند و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك كرا.
كه‌سوكاری منداڵه‌كه داوایان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له سه‌لامه‌تی گیانی دانیشتوانی زاخۆ، رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی سه‌گی به‌ره‌ڵا له زاخۆ بكه‌ن و داوای هاوكاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی منداڵه‌كه ده‌كه‌ن و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئه‌و سه‌گه به‌ره‌ڵایانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێت كه‌سانی دیكه‌ش ببنه قوربانی په‌لاماره‌كانیان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بڕی 60 ملیۆن دیناری بۆ گرتن و حه‌واندنه‌وه‌ی سه‌گی به‌ره‌ڵا له شوێنێكی تایبه‌ت ته‌رخانكردووه، له‌و باره‌شه‌وه ئه‌دیب جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوتی: ده‌ست به دروستكردنی پڕۆژه‌ی شوێنی حواندنه‌وه‌ی سه‌گه‌كان كراوه و دوای گرتنی سه‌گه به‌ره‌ڵاكان، له‌و شوێنه كۆده‌كرێنه‌وه و به سه‌رپه‌رشتی پزیشكانی ڤێترته‌رنه‌ری چاودێری ده‌كرێن.
رێكخراوی "به‌ڕی" كه تایبه‌ته به داكۆكیكردن و پارێزگاریكردن له مافی ئاژه‌ڵانیش چاودێری پڕۆژه‌كه ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه گوتی: ئێمه چاودێری پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌واوی پێداویستییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی ئاژه‌ڵان و پێدانی خواردنی گونجاو له‌و شوێنه ده‌سته‌به‌ر بكرێن.
له‌كۆی 48 گه‌ڕه‌كی شاری زاخۆ، نزیكه‌ی هه‌زار سه‌گی به‌ره‌ڵا هه‌ن، كه بڕیاره له‌و پرۆسه‌یدا بگیرێن و له شوێنه نوێیه‌كه‌دا بحه‌وێندرێنه‌وه.
H.B