"حكومهتی ههرێم پلانهكانی مافی مرۆڤی پهسند كردووه"

K24- ههولێر:
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكانی رێكەوتننامەی نەهێشتنی ئەشكەنجەدان لە ژنیف گوتارێکی پێشکەش کرد تێیدا رایگهیاند، دەستگیرکردنی تاوانبار و گومانلێکراوان بەپێی یاسا ئەنجام دەدرێت و گشت مافێکیان هەیە لەوانە هۆکارەکانی دەستگیرکردنی.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگهیاند، پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021-2025) کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی کردووە و لەلایەن نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە بەشداری وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم ئامادە کراوە.
زێباری راشیگەیاند، دەستگیرکردنی تاوانبار و گومانلێکراوان بەپێی یاسا ئەنجام دەدرێت و گشت مافێکیان هەیە لەوانە هۆکارەکانی دەستگیرکردن، تۆمەتەکان، ئاگادار کردنەوەی کەسوکاری و بوونی پارێزەر و ئەگەر نەیتوانی ئەوا دادگا پارێزەری بۆ دابین دەکات.
ههروهها زێباری گوتی: "لە ساڵی 2020 زیاتر لە (52) ئافرەت و نەوجەوانان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون".