ئهندامێتی رووسیا له رێكخراوی گهشتوگوزاری نێودهوڵهتی ههڵپهسێردرا
K24- ههولێر:
بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا ئەندامێتی رووسیا لە رێکخراوی گەشتوگوزاری سهر به نەتەوەیەکگرتوەکان هەڵپەسێردرا.
گوتەبێژی رێکخراوی گەشتوگوزاری سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند: لەکۆی 159 وڵاتی ئەندام زۆرێنەیان دەنگیان بە هەڵپەساردنی ئەندامێتی رووسیا داوە.
مانگی ئاداری ئەمساڵ، 22 وڵاتی ئەندام کە دیارترینیان ئیسپانیا، ژاپۆن، پۆڵەندا و فەرەنسا بوون، پێشنیازیان کردووە، ئەندامێتی رووسیا لە رێکخراوەکە هەڵپەسێردرێت و بە دەنگی دوو لەسەر سێی وڵاتانی ئەندام بڕیارەکە دەركرا.
زۆراب بۆليكاشفيلی، سەرۆکی رێکخراوی گەشتوگوزاری سهر به نەتەوەیەکگرتوەکان گوتی: بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، تەنیا ئەمساڵ 14 ملیار دۆلار زیان بە گەشتوگوزاری جیهان دەگات.
سەرەتای ئەم مانگەش بەدەنگی زۆرینەی وڵاتان، ئەندامێتی رووسیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان هەڵپەسێردرا.
H.B