داعش هێرشیكرد
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كدارانی داعش له دوو هێرشی جیاوازدا پۆلیسی فیدڕاڵیان كردووه‌ته ئامانج، بۆ ماوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رده‌وام بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك، هێرشی یه‌كه‌می چه‌كدارانی داعش له باشووری كه‌ركووك بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵ بووه، له‌م هێرشه‌دا لیوایه‌ك به‌ناوی "حه‌یده‌ر مه‌تووری" رزگاری بووه و چه‌كدارانی داعش دواتر هه‌ڵاتوون.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێرشی دووه‌می داعش بۆ سه‌ر لیوای 18ـی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی له ناحییه‌ی ره‌شادی باشووری كه‌ركووك بووه، نیو سه‌عات رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رده‌وام بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا، له چوارچێوه‌ی هه‌ردوو هێرشه‌كه كوژراو و بریندار له ریزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ نه‌بووه.