"به‌زه‌ییت به‌مندا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ئۆكرانیا پێویستی به منه"
K24- مینیسۆتا:
رۆژی 7ی ئادار (مارسی 2022) زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ی ئۆلینا كۆشنێر لێیدا و پێیانڕاگه‌یاند كه مێرده‌كه‌ت له شه‌ڕدا كوژراوه، سه‌یرێكی كوڕه ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌كه‌ی كرد و له‌به‌رخۆیه‌وه، وتی: "دڵی دایه، منیش له ماریۆپۆل ده‌كوژرێم، ته‌نیا تۆ بۆ ئاینده‌ی ئۆكرانیا ده‌مێنیته‌وه، ئه‌م خوێنه وا زوو ناوه‌ستێت".
رۆژنامه‌ی لا ڤۆز-ی ئۆكرانی له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی، كاتێك له رۆژانی یه‌كه‌می مانگی ئادار و سه‌ره‌تای رۆژانی یه‌كه‌می ده‌ستپێكی شه‌ڕ، ئۆلینا كۆشنێر (30 ساڵ) مێرده‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا كه وه‌ك كه‌سێك له‌خزمه‌تی سه‌ربازیدایه، ئه‌و بڕیارده‌دات بجه‌نگێت دژی رووسیا و به‌رگری بكات وه‌ك ئه‌و سه‌دان هاووڵاتییه‌ی دیكه كه بڕیاری به‌رگریكردنیاندا، بۆیه به یه‌كێك له هاوڕێكانی وتووه: "سه‌یرم مه‌كه و به‌زییت به‌مندا نه‌یه‌ته‌وه، من پزیشكم و جه‌نگاوه‌رم، من ئۆكرانیم، ئه‌بێت به ئه‌ركی نیشتمانی خۆم راپه‌ڕم، ئه‌مڕۆ ئۆكرانیا پێویستی به‌منه، هه‌موو رۆژێك ئۆكرانیا پێویستی به‌من نابێت".
رۆژی 8ی ئادار (مارسی 2022) ئۆلینا له ئنستگرام له په‌یامێكدا نوسی: "خۆشه‌ویسته‌كه‌م، دڵسۆزه‌كه‌م، جێی هێشتین، من تا ئه‌مساته باوه‌ڕناكه‌م به‌وه، به‌شێك له‌دڵ و رۆحم رۆیشت، ماته‌مینی خۆم و خێزانه‌كه‌م كۆتایی نایه‌ت، خۆشم ئه‌وێیت به دڵ و به‌ڕۆح".
ئۆلینا كۆشنێر وه‌ك پزیشكێك كاری مه‌یدانی له‌ناو ماریۆپۆل-دا بووه و له‌تێكڕای 40 رۆژی رابردوودا هه‌م وه‌ك سه‌رباز و هه‌م وه‌ك پزیشكی پاسه‌وانی نیشتمانی ئۆكرانیا خزمه‌تی كردووه تا دواجار رۆژ 24ی نیسان (ئه‌پرلی 2022) ئه‌نتۆن گراشینكۆ راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له تویتێكدا نوسی: "ئۆلینا كۆشنێر، پزیشكی گاردی نیشتمانی ئۆكرانیا له‌كارگه‌ی پۆڵا -ی شاری ماریۆپۆل كوژراوه، به‌جۆرێك ئه‌مه خه‌مێكی قوڵه، چونكه 40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش مێرده‌كه‌ی له به‌ره‌كانی جه‌نگدا كوژرا، ئه‌وه‌ی به‌جێماوه منداڵه ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌كه‌یانه كه له كه‌شێكی ئارامدایه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ماریۆپۆل ده‌ربازكرا"، ده‌شنوسێت: "خه‌مێكی قوڵه، به‌وپه‌ڕی لێبوردنه‌وه نه‌مانتوانی بتپارێزین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌ك ژنێك بووی به سیمبولی قاره‌مانێتی ماریۆپۆل".
چیرۆكی ئۆلینا هاوكاته له‌گه‌ڵ وتارێكی تۆماس فریدمان كه دوێنێ 27ـی نیسان له رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز بڵاویكردۆته‌وه كه دیمه‌نی سه‌ربازێكی بێ ناونیشان و سیاسییه‌كی شه‌رمن و سه‌ركرده‌یه‌كی بێ رۆح نیشان ده‌دات.
به‌پێی فریدمان له‌ماوه‌ی 40 رۆژی رابردوودا سه‌ربازه ئۆكرانییه بێ ناونیشانه‌كان بوونه‌ته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی جیهان، به‌ڵام سیاسیی شه‌رمنیش هه‌ن له‌نێو كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه بێ ده‌ربه‌ستن به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوه ترسناكه‌ی كه سه‌ركرده‌یه‌كی بێ رۆحی وه‌ك ڤلادیمێر پوتن تووشی دنیای كردووه.
فریدیمان پێیوایه چی له‌و دنیایه تێبگه‌ین گه‌نجێك تا 60 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نیا له رێگه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كه‌یه‌وه ده‌یزانی جه‌نگ چییه، ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی مۆدێرنترین چه‌كی رووسیا ده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی بێ رۆح وه‌ك پوتن.
ئه‌و دیمه‌نه‌ی فریدمان باسی ده‌كات، هه‌مان دیمه‌نه كه پێش 60 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ئۆلینا له ماریۆپۆل، ته‌نیا له رێگه‌ی كه‌لوپه‌له پزیشكه‌كانییه‌وه دنیای سه‌ربازی ناسیوه، كه‌چی چه‌ند رۆژ و شه‌وێك تێپه‌ڕنابێت له‌نێو كارگه‌یه‌كی شاری ماریۆپۆل گه‌مارۆدراون و رووسیا به جۆره‌ها چه‌ك هێرشیان ده‌كاته سه‌ر بۆئه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
له كۆتایی مانگی ئادار له رێگه‌ی فه‌یسبووك-ی خۆیه‌وه، ئۆلینا نوسیویه‌تی: "من له دۆزه‌خدام، به‌ڵام به‌رگری به‌رده‌وامه"، دوا پۆستیش له 10ی نیسان نووسیویه‌تی: "شاره‌كه‌مان مرد، بۆ هه‌تا هه‌تایه زیندوو نابێته‌وه".