ئەردۆغان دەچێتە سعوودیە

لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعوودیە پەیوەندییە سیاسیی و بازرگانییەکان تاووتوێ دەکەن
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا

K24 - هەولێر

بڕیارە سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ تاووتوێکردنی پەیوەندییە سیاسیی و بازرگانییەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعوویە سەردانی سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، لە سەردانێکی فەرمیدا، ئەمرۆ پێنجشەممە 28/4/2022، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی سعوودیە دەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ دەمێنێتەوە.

لە بڵاوکراوەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەردانەکەیدا ئەردۆغان لەگەڵ شای سعوودیە و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و پەیوەندییە سیاسیەکان و پەرەپێدانی بازرگانی هەردوولا تاوتوێ دەکرێن.