کەنەدا 203 کەسایەتی جوداییخوازی ئۆکرانیی خستە لیستی سزاکانییەوە
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی کەنەدا، میلانیا جۆلی ئاشكرایكرد، 203 کەسایەتی جوداییخوازیان خستووەتە نێو لیستی سزاکانیانهوه کە ھەوڵ دهدهن ناوچهی دۆنباس له ئۆکرانیا بە رووسیاوە بلكێنن، خستووەتە نێو لیستی سزاکانییەوە.
میلانیا جۆلی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وەك وەڵامێك بۆ داگیرکاریی نایاسایی و ناڕەوای رووسیا له ئۆکرانیا و لە چوارچێوەی رێکارە ئابوورییە تایبەتەکاندا، بریاری سزای نوێیان دەرکردووە و رایگەیاند: "لەچوارچێوهی ئهم رێکارە نوێیانەدا لە بەرامبەر ھاوکاریکردنی رووسیا بۆ پێشێلکاریی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا، 11 بەرپرسی باڵای بەناو کۆمارەکانی گهلی لوھانسک و دۆنێتسک و 192 ئەندامی دیکە خراونەتە لیستی سزاکانەوە. ھەوڵی رووسیا بۆ لکاندنی چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی دۆنباس پێشێلکارییەکی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
جۆلی بانگەوازی بۆ دەستبەجێ کشانەوەی ھێزەکانی رووسیا لەناو خاکی ئۆکرانیا دووبارە کردووهتهوه و رایگهیاندووه: "کەنەدا لەگەڵ ھاوبەشەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی سەرپەرشتی چالاکی پێشکەوتووتر دەکات و بەردەوام دەبێت لە بەپرسیارکردنی پوتین و ئهوانهی هاوبهشی تاوانهكانین، سهبارهت بهم جەنگە بێمانایە. کەنەدا دەستبەرداری بەکارھێنانی فشار بۆسەر رووسیا نابێت".
کەنەدا بۆ پاڵپشتیکردنی ئیدارەی ئۆکرانیا تاکو ئەمڕۆ ھەزار کەسایەتی و دامەزراوەی رووسیا، جوداییخوازەکانی ئۆکرانیا و بێلاڕووسی خستووەتە نێو لیستی سزاکانییەوە.
AA