ئه‌مریكا و ڕوسیا هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی ده‌كه‌ن

نایانه‌وێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی بۆردومان و پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كاندا ڕووداوی نه‌خوازراو ڕووبدات

 K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا ڕایگه‌یاند" كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕوسیا گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتنێك هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ڕووداوی نه‌خوازراو له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ سوریا به‌ پێویست ده‌زانن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا ڕایگه‌یاندووه‌" به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك قسه‌یان كردووه‌ و له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسێكه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری كردووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ڕێككه‌وتوون.

ڕۆژی شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند" له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی مۆسكۆ كه‌ دژ به‌ هێزه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سوریا ئه‌نجامی ده‌دات،پرسیارمان كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ڕوسیا وه‌ڵامی پرسیار و هۆشدارییه‌كانی نه‌داوینه‌ته‌وه‌.