بارسێلۆنا ناوێكی نوێی بۆ یاریگه‌ی كامپ نوو هه‌ڵبژاردووه‌

ئاهه‌نگی گۆڵكردنی یاریزانانی بارسێلۆنا له‌ یاریگه‌ی كامپ نوو 2018
ئاهه‌نگی گۆڵكردنی یاریزانانی بارسێلۆنا له‌ یاریگه‌ی كامپ نوو 2018

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی رایگەیاند لە مانگی شەشی داهاتوو دەست بە پرۆژەی ئەسپای و نوێکردنەوەی یاریگای کامپ نو دەکرێت و بۆ وەزی داهاتووش بلاوگرانا یارییەکانی لە یاریگای لویس کۆمپانیسی ئۆڵمپی دەکات کە پێشتر یاریگای یانەی ئیسپانیۆل بوو.

لە مانگی رابردوو بارسێلۆنا بە فەرمی گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ کۆمپانیای سپۆتیفای سویدی واژۆ کرد و بەپێی بەندێکی رێککەوتنەکە ناوی کامپ نو دەگۆڕدرێت بۆ سپۆتیفای کامپ نو، هەر ئەوەندە نییە و بارسێلۆنا دەست بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە دەکات و بۆ وەرزی داهاتوو بە ناچاری یارییەکانی لە یاریگای لویس کۆمپانیسی ئۆڵمپی دەکات کە ئەم یاریگایە سەردەمێک تایبەت بوو بە یانەی ئیسپانیۆل، بەڵام ئێستا یاریی لێ بەڕێوەناچێت و یەکێکە لە یاریگا مێژووییەکان لە ئیسپانیا و لە ساڵی 1927 دروست کراوە و شوێنی 56 هەزار هاندەر دەبێتەوە.

بڕیارە بارسێلۆنا لە مانگی شەشی داهاتوو بە فەرمی دەست بە پرۆژەی سپای بکات و کە وەرزی دواتر لە سەدا پەنجای کارەکان تەواو دەکرێت و بۆ وەرزی 2025/2026 پرۆژەی نوێکردنەوەی کامپ نو بە فەرمی کۆتایی دێت و بە تەواوەتی لە یاریگا نوێکراوەکەی میوانداريی یانەکان و یارییەکان دەکات.

سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا چی ده‌ڵێت؟

لە مانگی یۆنیۆ دەست بە کارکردن و دووبارە دیزایین کردنەوەی یاریگای کامپ نو دەکرێت، لە داهاتوودا دەبێتە گەورەترین گۆڕەپانی وەرزشی و خەڵکی بارسێلۆنا و هاندەران دەتوانن زۆربەی کاتە خۆشەکانیان لێرە بەسەر ببەن.

لاپۆرتا ده‌شڵێت: ئێمە لەسەرەوەی یاریگاکە ئامێری وەرگرتنی وزە دادەنێین و سوود لە ورزه‌ی سەوز وەردەگرین و ئەمەش سوودی ئابووری دەبێت و کرێی کارەبا لەسەرمان کەم دەبێتەوە، بێگومان دەبێتە جوانترین یاریگا لە جوانترین شار و لە جوانترین وڵاتی جیهان.

یاریگای کامپ نو لە ساڵی 1957 دروست کراوە و لەو کاتەوە یارییەکانی بارسێلۆنای لێ دەکرێت، بە یەکێک لە گەورەترین یاریگاکانی ئەوروپا و جیهان دادەنرێت و شوێنی 99 هەزار هاندەر دەبێتەوە و لە هەڵسەنگادنی یوێفاش چوار لەسەر چواری پێدراوە، ئەم یاریگایە پێشتریش چەند جارێک نۆژەن کراوەتەوە و دوایینیان لە ساڵی 2018 بوو.

یاریگه‌ی كامپ نوو تایبه‌ت به‌ بارسێلۆنا
یاریگه‌ی كامپ نوو تایبه‌ت به‌ بارسێلۆنا