وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌باره‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون شه‌ش رێنمایی بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو شەش رێکاری گرنگ بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەگرێتەبەر.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، لە پێناو رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، ئێستا لە هەندێك پارێزگای عێراقی فیدراڵ بڵاوبووه‌تەوە، داوا ده‌كات چه‌ند رێككارێك بۆ خۆپارێزی بگیرێته به‌ر.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رێكاره‌كان بریتین له شه‌ش خاڵ:
یەکەم/ پێویستە سەربڕین لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتێرنەری بچێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر رێگاکان و لاکۆڵانەکان قەدەغە بکرێت.
دووەم/ پشکنینی ئاژەڵەکان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بەمەبەستی دڵینابوون لەتەندروستی ئاژەڵەکە ئەنجامبدرێت.
سێیەم/ پێویستە رێکارە تەندروستییەکان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و کەلوپەلی سەربڕین لەسەربڕخانەکاندا رەچاوبکرێت.
چوارەم/ کەرەنتیەنەکانی ئاژەڵی لە مەرز و فڕۆکەخانەکاندا پێویستە پشکنینی وورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکەن کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی ئاژەڵەکان.
پێنجەم/ وەزارەتمان رێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە، لە نێوان ئاژەڵەکان، وە ئەم هەڵمەتە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
شەشەم/ کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بەشێوەی نافەرمی لە سنوورەکانی دەرەوە و نێوان هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها رێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی کە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه.