به‌هار و سرووشتی جوانی هه‌ورامان
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ورامان، جوگرافیایه‌كی شاخاوی هه‌یه و سه‌رزه‌مینی ژیار و شارستانییه‌تی هه‌ورامییه‌كانه و سنووره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان له خۆرئاوای ئێران و باكووری خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان له سنووری عێراقدا و دانیشتووانه‌كه‌ی به هه‌ورامی ده‌دوێن و جگه له ئاینی ئیسلام، به‌شێكی دانیشتوانه‌كه‌ی شوێنكه‌وته‌ی ئاینی یارسانن و هه‌ورامان چه‌ند به‌شێكه، له‌وانه هه‌ورامانی لهۆن و هه‌ورامانی سه‌خت و هه‌ورامانی ژاوه‌رۆ و چه‌ند به‌شێكی دیكه كه سه‌رجه‌میان به هه‌ورامانات ناوده‌برێت و ناوی چووه‌ته فه‌رهه‌نگی كولتووری جیهانیی یونسكۆوه و خه‌ڵكه‌كه‌ی به تایبه‌تمه‌ندی ژیاریی و شارستانیی تایبه‌ت به خۆیان ناسراون.
وێنه: هۆگر كه‌مال