له‌نده‌ن پشتیوانی هێرشكردنه سه‌ر خاكی رووسیا ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
بۆ به‌شداریكردن له جه‌نگی ئۆكرانیا له‌نده‌ن بڕیاریدا نزیكه‌ی 8 هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی BBC رایگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مینجاره له دوای جه‌نگی سارد به‌ریتانیا به‌مشێوه فراوانه نزیكه‌ی 8 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بكات، جیا له‌وه‌ی هێزی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی فینله‌ندا و مه‌كدۆنیا ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكرانیا، به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌كی فراوان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری له‌و جه‌نگه‌دا كردووه، ئه‌میش له رێگه‌ی پێدانی چه‌ك و فڕۆكه.
به‌رپرسێكی به‌ریتانیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتی ئه‌وه ده‌كات هێرش بكرێته سه‌ر خاكی رووسیا، ئه‌م لێدوانه بووه هۆی تووڕه‌بوونی كرملین.
ئاژانسی هه‌واڵی BBC ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تا هاوین به‌ریتانیا به ده‌یان زرێپۆش و ماشێنی شه‌ڕكه‌ری دیكه بۆ ئۆكرانییه‌كان ره‌وانه ده‌كات.
به‌مشێوه ژماره‌ی سه‌ربازانی به‌ریتانی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی دیكه‌ی ریزی ناتۆ و هێزی پیاده‌ی هاوبه‌ش (دانیمارك، ئایسله‌ند و نه‌روێژ) ده‌گرێته‌وه، ده‌گاته هه‌زاران سه‌رباز.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌و پاڵپشتییه سه‌ربازییانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هێرش و دوژمنكارییه‌كانی رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ئه‌نجامی ده‌دات.