چاودێران: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئۆپۆزیسیۆنه بۆ ده‌ست له پۆستی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم ناكێشێته‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، "یەکێتی ئەگەر لە حکومەتیشدا نەبوایە و ئۆپۆزسیۆن بووایە، هەر هێندەی ئێستا دژی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری دەکرد، ئەو دام و دەزگایانەی کە بەشێکی پۆستە باڵاکان لەلای خۆیەتی، ئەمە لە کاتێکدایە کە پشووی جەژن دەستپێدەکات و هێشتا بەشێکی زۆری مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی مووچەیان وەرنەگرتووە، واتا لە سایەی بەرپرسانی یەکێتییەوە، بەشێکی مووچەخۆرانی سلێمانی بەبێ مووچە جەژن بەڕێدەکەن".
چاودێران له‌و بڕوایه‌دان، "بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان روون نییە ئاخۆ یەکێتی دەسەڵاتدارە یاخود ئۆپۆزيسیۆن، ئەگەر ئۆپۆزيسیۆنە و گرفت بۆ دام و دەزگاکانی حکومەت دووست دەکات، ئەی بۆچی دەست لە پۆستە باڵاکانی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی ناکشێنێتەوە، ئەگەر دەسەڵاتداریشە بۆچی پشتی کردووەتە هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی و ئاستەنگ بۆ دامەزراوەکانی حکومەت درووست دەکات بەتایبەت لە کۆکردنەوەی داهاتدا".
كه‌ریم كاوه، چاودێری سیاسی له‌و باره‌یه‌وه بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێستا یه‌كێتی ده‌یكات زیاتر وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن خۆی ده‌نوێنێ، به‌ڵام له راستییدا هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ته. ئه‌گه‌ر به‌شداریش له حكومه‌ت نه‌بوایه، ئۆپۆزیسیۆن بوایه، هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه ئه‌مڕۆ ده‌یكات. پێم وایه ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه بۆ گیانی خۆی.
به گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان "پشووی جەژن دەستپێدەکات و هێشتا بەشێکی زۆری مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی مووچەیان وەرنەگرتووە، واتا جەژن بەبێ مووچە بەڕێدەکەن، بەرپرسیاریەتەکەش لە ئەستۆی بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندایە کە لەم سنوورە باڵادەستن".
بریاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، محه‌مه‌د ئیلخانی گوتی: ئه‌وه‌ی له حكومه‌ت بێت و وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن مامه‌ڵه بكات، پێی ده‌وترێت چه‌واشه‌كاری سیاسی. پێویسته هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی كه له حكومه‌ت بوو، به‌رپرسیارێتی سیاسی خۆی هه‌ڵبگرێت.
بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، یەکێتی ئەگەر لە حکومەتیشدا نەبوایە و ئۆپۆزيسیۆن بووایە، هەر هێندەی ئێستا دژی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری دەکرد، ئەو دام و دەزگایانەی کە بەشێکی پۆستە باڵاکان لەلای خۆیەتی.