پوتن و زیلینسكی بانگهێشتی لووتكه‌ی "G20" كران

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا ئاشكرایكرد، هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیا و ئۆكرانیا بۆ به‌شداری له لووتكه‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ی بیست "G20" بانگهێشت كراون.
جۆكۆ ویدودو، سه‌رۆك كۆماری ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند، "بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی "G20" بانگهێشتنامه‌م ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا كردووه".
له تویتێكدا زێلێنسكی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا گفتوگۆیان له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیادا كردووه، دواتر بۆ به‌شداریكردنم له لووتكه‌ی "G20" بانگهێشتی كردم".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مۆلیانی ئیندرافاتی، وه‌زیری دارایی ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند، "بانگهێشتی سه‌رجه‌م سه‌رۆك وڵاتانم بۆ به‌شداری له لووتكه‌ی "G20" كردووه، له‌نێویشیاندا ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا".
ئیندۆنیزیا سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی "G20" ده‌كات، كه له كۆتایی ئه‌مساڵدا له جاكارتای پایته‌ختی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت.
وڵاتانی "G20" له پێناو سه‌قامگیری دارایی جیهان كۆده‌بنه‌وه، تێیدا حكومه‌ته‌كان و بانكه مه‌ركه‌زییه‌كان، جیا له سه‌رۆكی وڵاتان، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ده‌ره‌وه‌ش تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن.