ئێران: ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی فریاكه‌وتنه دوای مردنی نه‌خۆش ده‌گاته جێ

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لیوا حوسێن سه‌لامی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی فریاكه‌وتن وایه، كه دوای مردنی نه‌خۆش ده‌گاته جێ.
ئه‌مڕۆ له ئێران به بۆنه‌ی "رۆژی جیهانی قودس" سوپای پاسداران مه‌راسیمێكی رێكخست و تێیدا حوسێن سه‌لامی له وتارێكدا هێرشیكرده سه‌ر ئیسرائیل.
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران گوتی: فه‌له‌ستین چیتر ده‌ستی به‌تاڵ نییه و پیاوانێكی خه‌باتكاری هه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مه‌ریكا په‌ناگه‌ی ئارام نییه بۆتان و هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی فریاكه‌وتن وایه، كه دوای مردنی نه‌خۆش ده‌گاته جێ.