"دوو خۆكوژ له‌به‌غدان به‌نیازن خۆیان له شوێنه قه‌ڕه‌باڵغه‌كان بته‌قێننه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی به‌غدا ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی چه‌كدارانی داعش له رۆژانی ره‌مه‌زان و جه‌ژن، سوپا كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
فه‌ریق روكن، ئه‌حمه‌د سه‌لیم، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی به‌غدا به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، سه‌رجه‌م هێزه‌كان بۆ رۆژانی كۆتایی ره‌مه‌زان و جه‌ژن له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا ده‌بن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كه بازاڕ و چێشتخانه‌ی زۆری لێیه.
فه‌ریق روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم راشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی "ئاستی مه‌ترسیدار""دا ده‌بن، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵغن و یاخوود نوێژی جه‌ژنیان لێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، حاڵه‌تی ئاماده‌باشی تاوه‌كو 5ـی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری پشتێنه‌ی به‌غدا له نه‌هره‌وان و راشدییه.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی به‌غدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوو خۆكوژ له به‌غدان له هه‌وڵدان له بازاڕ و ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كان خۆیان بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان به چڕی چاودێریان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان گه‌وره تیریستێكی چه‌كدارانی داعش به‌ناوی "محه‌مه‌د سه‌دام مه‌شهه‌دانی و خۆكوژێك له ناوچه‌ی تاڕمییه له پارێزگای به‌غدا كوژران.