داعش 15 خۆكوژی بۆ ئامه‌د ناردووه
K24 – هه‌ولێر
داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئامه‌د رایگه‌یاند داعش 15 خۆكوژی بیانی له شاری ره‌قه‌وه بۆ ئاماد ناردووه.
داواكاری گشتی توركیا له دوو مانگ و نیو پاش ئۆپه‌راسیۆنێكی دژی داعش له شاری ئامه‌د، كه به‌هۆیه‌وه حه‌وت ئه‌ندامی داعش كوژرابوون، رایگه‌یاند له شاری ره‌قه‌وه 15 خۆكوژی بیانیان بۆ ئاماد نێردراوه.
داواكاری گشتی هه‌روه‌ها بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كرده‌وه خۆكوژییه‌كانی داعش داوای لێكۆلێنه‌وه و به‌دواداوچوونی ته‌كنیكی بۆ هه‌ندی گومان‌لێكراو كرد.
له هه‌ڵمه‌تی پۆلیس له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو له ئامه‌د، دوو پۆلیس و حه‌وت ئه‌ندامی داعش كوژرابوون. داواكاری گشتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجامی لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌كانی راگه‌یاند و تیێدا ئاماژه به ناردنی خۆكوژ له ره‌قه‌وه كراوه كه ته‌نیا 15 خۆكوژی بیانی بۆ شاری ئامه‌د ره‌وانه‌كراوه.