حکومەتی هەرێم زیاتر لە 300 ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان خەرج دەکات

پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت
جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامه‌.. ئه‌رشیڤ
جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامه‌.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی 306 ملیار و 639 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ بە پێی کارە ئەنجام دراوەکان.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت، ئەوەش بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی بەردەوام پێشنیازکراوەکان.

نووسراوی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
نووسراوی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران