پزیشکێک باشترین میوە بۆ خۆپارێزی لە شێرپەنجە دەستنیشان دەکات

خواردنی 150 گرام لەم میوەیە بەسە بۆ دابینکردنی پێویستی ڕۆژانەی جەستە
میوەکان
میوەکان

K24 - هەولێر:

پزیشکێکی رووسی بەناوی "ئەندریا پرۆدیوس" کە پسپۆڕی سیستمی بەرگری جەستەیە، رایگەیاند، هەنار رێگری لە گەشەکردنی گرێ شێرپەنجەییەکان دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی "نۆڤستی" رووسی، ئەو پزیشکە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرای کرد، لە ناو میوەکاندا هەنار لە هەموویان زیاتر کاریگەری هەیە لە پاراستنی جەستە لەدژی شێرپەنجە.

ئاماژەی بەوەشدا، میوەی هەنار ڕێژەیەکی زۆر لە پێکهاتەی فلاڤۆنۆیدی تێدایە کە هەوکردن کەم دەکاتەوە و یارمەتی جەستە دەدات لە نەهێشتنی خانە شێرپەنجەییەکان.

ئەندریا پرۆدیوس گوتیشی: " 100 گرام میوەی هەنار لەسەدا 70ی پێویستی ڕۆژانەی لەش بۆ فلاڤۆنۆید لەخۆدەگرێت، واتە خواردنی 150 گرام میوەی هەنار بەسە بۆ دابینکردنی پێویستی ڕۆژانەی جەستە."

هەنار
هەنار