کازمی: بۆ چارەسەر گۆچانی سیحریمان لەدەست نییە

"ئەم دۆخە بە گوتاری سیاسی چارەسەر نابێت"
مستەفا کازمی
مستەفا کازمی

K24 - هەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: چارەسەرکردنی دۆخی ئێستا پێویستی بە گەڕاندنەوەی متمانە هەیە و کۆچانی سیحریمان لە دەست نییە تا چارەسەری بکەین.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "چارەسەرکردنی دۆخی عێراق و رزگارکردنی لەم چەقبەستووییە، پێویستی بە گەڕاندنەوەی متمانە هەیە و بە گوتاری سیاسی چارەسەر نابێت".

کازمی گوتیشی: "ئێمە گۆچانی سیحریمان لە دەستدا نییە تا ئەم دۆخە چارەسەر بکەین".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوو ساڵی رابردوودا توانیویانە دۆخی ئابووری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پێشبخەن، بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلاریش پلانی چەند ساڵێک لەمەوبەری حکومەتی عێراق بووە، کە ئەوان جێبەجێیان کردووە.