ئاڵای كوردستان لەسەر ئۆتۆمبێلەكانی شاندی ھەرێمی كوردستان لە رووسیا دەشەكێتەوە

"لەسەر ئۆتۆمبێلەكان نووسرابوو وڵاتی كوردستان"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/88a2ef90-c9a9-474f-84b9-3b6391d01cdd/zirekkemal.ism/manifest

K24 - رووسیا

زیرەك كەمال، ئەندامی شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە بیستەمین كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكەی ئابووری سانپترسبۆرگ له‌ رووسیا، بە (كوردستان24)ی راگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە لایەن وڵاتی رووسیاوە بۆ گواستنەوەی شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەكرابوون، ئاڵای كوردستانیان لەسەربوون و نووسرابوو وڵاتی كوردستان.