ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگی پاڵه‌وانبوونی لالیگا كردووه‌

ریال مه‌درید
ریال مه‌درید

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی 34ـی لالیگا ریال مه‌درید له‌ كاتژمێر 05:15 خوله‌ك میوانداریی ئیسپانیۆل ده‌كات، یانه‌ی شاهانه‌كان به‌ بردنه‌وه‌ یان به‌رامبه‌ربوون بۆ جاری 35ـه‌مین ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی لالیگا.

ریال مەدرید لە پێناو مسۆگەرکردنی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا، لە هەرێمی کەتەلۆنیا دەبێتە میوانی ئیسپانیۆل و ئەوان بە بەدەستهێنانی یەک خاڵیش لەم یارییە، چوار هەفتە پێشکۆتایی هاتنی خولەکە ناسناوەکە مسۆگەر دەکەن.

شاهانەکان لە كاتێكدا دەبنە میوانی یانە کەتەلۆنیەکە، ئەوان بە کۆکردنەوەی 78 خاڵ و بە جیاوازی 15 خاڵ لەگەڵ یانەکەی یەکەمی ئەم هەرێمە واتە بارسێلۆنا پێشەنگایەتیان گرتووە، واتە یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا، ئەو چانسەیان هەیە لەم ئەمشەو ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن.

مێرنگی دوایینجار کە پێشکۆتایی هاتنی خولەکە ناسناوەکەیان یەکلایی کردبێتەوە، وەرزی 2011 بۆ 2012 بوو، ئەوکات دوو هەفتە پێشکۆتایی هاتنی خولەکە، بە جیاوازی حەوت خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای دووەمی ریزبەندی ناسناوەکەیان یەکلایی کردەوە.

ئانچێلۆتی: به‌ هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی ركابه‌ره‌كه‌مان ده‌بینه‌وه‌

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل گوتی: ئێمە دەزانین کە زۆر لە ناسناوەکە نزیکین، بەڵام دەبێت بە هەموو توانایەک لەم یارییە رووبەڕووی رکابەرەکەمان ببینەوە و سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بێنین، هەموومان ئارەزووی ئەوەمان هەیە لەم یارییە ناسناوەکە یەکلایی بکەینەوە، هەر یاریزانێک بۆ ئەم یارییە پێویستی بە پشوو هەبێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە پشووی پێدەدەین.

ریال مەدرید له‌ یاریی چوونی قۆناخی یه‌كه‌م له‌ نێو یاریگه‌ی ئیسپانیۆل تووشی شكست بوو، شاهانەکان لە کۆی پێنج یاریی رابردوو لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر یانە کەتەلۆنیەکە، دوو یارییان بردووەتەوە و لە سێ یاریش دۆڕاون.