ئه‌وروپا پێویسته خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده‌بكات؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك و خێرا به‌ره‌وه جه‌نگی رووسیا و ناتۆ ده‌گۆڕێت، له‌لایه‌كه‌وه ئه‌مه باشه بۆ ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بدات به ئۆكرانیا، كه رێگری له سه‌ركه‌وتنی مۆسكۆ و داگیركاری كۆتایی ئۆكرانیا بكات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆكرانییه‌كان هه‌ست به ترس ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری دۆڕانی رووسیا له‌جه‌نگدا وا له ڤلادیمێر پوتن ده‌كات توندوتیژی زیاتر بنوێنێت.
ئاماژه‌ی گۆڕانی ئاراسته‌ی خۆرئاوا بۆ جه‌نگه‌كه له رۆژی (25ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022)ـه‌وه ده‌ركه‌وت، كاتێك لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له كیێڤ-ی پایته‌ختی ئۆكرانیا‌وه گوتی: "ئامانجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگدا ته‌نیا پاراستنی ئۆكرانیایه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی و خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆی بێت، به‌ڵام هه‌روه‌ها لاوازكردنی سوپای رووسیا له رووی سه‌ربازییه‌وه له‌هه‌ندێك كاتدا به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا راسته".
به‌ڵام هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی تووشی شۆكبوون، كاتێك گوێیان له قسه‌كانی لوید ئۆستن گرت، چونكه به روونی گوزارشت بوون له هه‌قیقه‌تێك.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز دوای رۆژێك له‌م قسانه، ئۆستن كۆبوونه‌وه‌ی به 40 وه‌زیری به‌رگری وڵاتان كردووه، سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانس سترلتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ له پێگه‌ی هێزی ئاسمانی رامشتاین، كه باره‌گای سه‌ره‌كی هێزی ئاسمانی ناتۆ-یه له ئه‌ڵمانیا، مه‌به‌سته‌كه‌ش بۆ رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانه بۆ ئۆكرانیا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هانی سێرجی لاڤارۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا-ی دا كه سه‌رزه‌نشتی ناتۆ بكات و وه‌ها گوزارشت بكات كه له بنه‌ڕه‌تدا ناتۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات له رێگه‌ی بریكاره‌كه‌یه‌وه ئه‌ویش به پڕچه‌ككردنی ئه‌و بریكاره ئۆكرانییه و وتیشی: "شه‌ڕ مانای شه‌ڕه!".
ئاژانسی راگه‌یاندنی رووسیا له‌سه‌ر زاری لاڤارۆڤ-ه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه رووسیا نایه‌وێت وا نیشانبدات كه له‌گه‌ڵ ناتۆ-دا كه‌وتۆته شه‌ڕه‌وه سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئۆكرانیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه له‌شه‌ڕدا ئه‌گه‌ری زیاتر هه‌ڵایسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی هه‌یه.
رووسیا به‌وه ته‌واو سه‌ری لێشێواوه كاتێك له سنووری كۆرسك-ی نێوان رووسیا و ئۆكراینا-ه‌وه چه‌ندین جاره هێرش ئه‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی سنووری رووسیا و ته‌نانه‌ت چه‌ندین ته‌قینه‌وه له كۆگای نه‌وت و بازاڕ و شوێنی گشتی روویانداوه، به‌ڵام كێڤ ره‌تیده‌كاته‌وه كه كرده‌وه‌ی سه‌ربازییه‌كان ئه‌وان بن.
گۆڤاری نیوزویك له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه ژماره‌یه‌ك رووداوی ته‌مومژاوی له‌ناو خاكی رووسیا ئه‌نجامدراون هه‌روه‌ك ته‌قینه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی عه‌مباری نه‌وت و لێدان له‌هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی نیوزویك هه‌رچه‌نده كیێڤ به‌رپرسیارێتی ئه‌م كرده‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ به‌ڵام وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، دواجار به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كان له ناو خاكی رووسیا، رووسیا ناچارده‌كات بۆردومانی سه‌نته‌ری بڕیاربه‌ده‌ستی ئۆكرانیا بكات له كیێڤ.
رۆژی 29ی نیسان به‌رپرسێك له‌ناوچه‌ی كۆرسك له نزیك سنووری ئۆكرانیا پێیوایه ئه‌و بۆردوومانه‌ی كراوه‌ته سه‌ر خاڵی پشكنینی رووسیا، ئاماژه‌ن بۆ شه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئۆكرانیا.
رۆمان ستاروڤۆیت، حاكمی ناوچه‌ی كۆرسك -ی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌ناو خاكی ئۆكرانیا و له‌نزیك گوندی كرۆپێتس شاری سۆمی -ی سه‌رسنووره‌وه هێرشێكی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر خاڵی پشكنینی رووسیا.
خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه، له‌مانگی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) كاتێك ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری ده‌ستی پێكرد، پوتن هۆشداریدا كه هه‌موو رێگرییه‌ك بۆ سه‌ر كاره‌كانمان ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن بوو به چه‌كی ئه‌تۆمی و پوتن چه‌ندان جار دووباره‌ی كردووه‌ته‌وه به‌شداری راسته‌وخۆی ناتۆ هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر رووسیا و هه‌مان چاره‌نووسی ئۆكرانیایان ده‌بێت.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م هۆكارانه‌شه‌وه بوو كه سه‌رۆك جۆو بایدن و سه‌ركرده‌كانی خۆرئاوا ناوچه‌ی دژه‌فڕین-یان ره‌تكرده‌وه و چه‌كی قورسیشیان نه‌خسته به‌رده‌ست ئۆكرانییه‌كان، چونكه بایدن وتی: شه‌ڕكردنی ناتۆ له‌گه‌ڵ رووسیا واته جه‌نگی سێیه‌می جیهانی.
رۆژنامه‌ی هێڵ له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی كه له هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می شه‌ڕدا سه‌ركرده‌كانی خۆرئاوا ره‌تیانكرده‌وه چه‌كی قورس بنێرن بۆ ئۆكرانیا له‌نێویاندا (هاوێژه‌ری هاوتزر) كه به‌هێزترن چه‌كی هاوێژه‌ری تۆپی ئه‌وروپایه، چونكه ده‌شێت بوونی ئه‌و تۆپهاوێژه بوردوومانی ته‌واوی خاكی رووسیای پێبكرێت.
به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا ده‌ستیان شلكردووه له‌ناردنی چه‌كی قورس بۆ ئۆكرانیا هه‌تا په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا چه‌كی قورس بده‌نه ئۆكرانیا، وێرای ئه‌وه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، بودجه‌ی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی به‌هایه‌كی زۆر ده‌بات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز، رۆژی 28 نیسان، جۆو بایدن داوای له كۆنگرێس كرد 33 ملیار دۆلاری دیكه بۆ ئۆكرانیا سه‌رفكرێت، كه سێ به‌شی ئه‌و هاوكارییه بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه، ئه‌وه‌ش دوو مانگ دوای خه‌رجكردنی 13 ملیار و 600 هه‌زار دۆلار دێت بۆ ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ش له‌و بڕه زیاتره كه ساڵانه ئه‌مه‌ریكا بۆ جه‌نگی ئه‌فغانستانی خه‌رجده‌كرد، كه بڕه‌كه‌ی 40 ملیار دۆلار بوو.
وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ ئه‌و كرده‌وه ترسناكانه‌ی كه سوپای رووسیا ده‌یكات له ئۆكرانیا، پوتن گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ته‌نیا (ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تایبه‌ت) نییه به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا به‌ڵكو شه‌ڕكردنه به‌رامبه‌ر به‌هێزترین هێزی زه‌به‌لاحی دنیا، هه‌ر بۆیه رۆژی 27ی نیسان جه‌نه‌رال ڤالیری جیراسیمۆڤ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای رووسیا-ی داناوه به سه‌ركردایه‌تیكردنی هێرش بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا.