ئه‌مه‌ریكا.. نزیكه‌ی مانگێكه ئاگرێك كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه
K24 - هەولێر:
بەهۆی بەردەوامی ئەو ئاگرەی لە "خۆرهەڵات" و "باشووری خۆرئاوا"ـی ویلایەتی نیومەکسیکۆی ئەمه‌ریکا ناوچەیەکی بە رووبەری 303 کیلۆمەتر گرتووەتەوە، گواستنەوەی دانیشتوانیش له‌وێ به‌رده‌وامه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەو ئاگرەی لە 6ـی نیساندا لە پێنج شوێنی جیاوازی ویلایه‌تی نیومه‌كسیكۆ کەوتووه‌ته‌وه و گەورەترین ئاگره له‌م وڵاته، نەتوانراوە تا ئێستا کۆنترۆڵ بکرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، ئاگرەکە کاریگەری لەسەر شاری سانتافی ویلایەتەکە دروست کردووە و بە زیاتر لە 303 کیلۆمەتردا بڵاوبووەتەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ، بەرپرسانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن هەزاران کەس لە دۆڵی مۆرا لە باکووری خۆرهەڵات دەگوازرێنه‌وه، نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە سانتافیاوە دوورە.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بایه‌كی بەهێز و وشک کارەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی سەخت کردووە و بڵێسەی ئاگرەکەش لەوەی چاوەڕوان دەکرا زۆر خێراتر تەشەنە ده‌كات.
دوو هەزار کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و هێزی پشتیوانی لە کاردان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی ویلایه‌تی مه‌كسیكۆ، زیانی بە نزیکەی 30 هەزار هێکتار زەوی گەیاندووە.