سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( کاکە دزەیی) خاڵی.
سه‌رۆکی حکومەت هاوخه‌می خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سوپاس وپێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکومەت دەربڕی .