شه‌ش وڵاتی دیكه دووشه‌ممه‌یان كرده یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز
لیژنه‌ی بینینی مانگ
هه‌رێمی كوردستان
سعوودیه
كوه‌یت
قه‌ته‌ر
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی، ژماره‌یه‌ك وڵاتی ناوچه‌كه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه رۆژی دووشه‌ممه وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاریكرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌ریه‌ك له سعوودیه، قه‌ته‌ر، یه‌مه‌ن، وه‌قفی سووننه‌ی عێراق، كوه‌یت و ئیمارات، رۆژی دووشه‌ممه 2ـی ئایار / مایۆی 2022 وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیاریكرا.
هه‌رێمی كوردستانیش به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی لیژنه‌ی بینینی مانگ رایگه‌یاند، به هۆی نه‌بینرانی مانگ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه (1ی ئایار/ مایۆی 2022)، ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه و به‌رامبه‌ره به (30ی ره‌مه‌زان) و رۆژی دووشه‌ممه (2ی ئایار) به‌رامبه‌ره به (1ی شه‌وال) و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.