كۆمپانیای دی ئێن ئۆ پشكه‌كانی ئێكسۆن مۆبیلی كڕیوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت مامه‌ڵه به نه‌وتی كوردستانه‌وه یاساییه
K24 – هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، شاره‌زای بواری وزه هاوڕێ عه‌زیز مه‌نسوور به‌گ، رایگه‌یاند، هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی ئێكسۆن مۆبیل له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌سه‌ر چووه، چونكه كۆمپانیای دی ئێن ئۆ هه‌موو پشكه‌كانی كڕیوه‌ته‌وه و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادی رایگه‌یاندووه، مامه‌ڵه به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه یاساییه.
له نووسینێكدا، هاوڕێ مه‌نسوور به‌گ، نووسیویه‌تی: "دوای سەردانی کازمی بۆ ئەمه‌ریکا و دیداری لەگەڵ جۆ بایدن لە مانگی حەوتی ساڵی 2021دا، هەر ئەو کاتە بە کازمی راگەیەندرا، کە ئێکسۆ‌ن مۆبیل بە هۆکاری ئابووری و بڕیاری ناوخۆیی کۆمپانیاکەوە بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی پاشەکشە لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە. هەر بۆیە هەواڵی کشانەوەی ئێکسۆ‌ن مۆبیل لە کوردستان و عێراقدا ماوەبەسەرچووە و چەندین ساڵە بڕیاری لێدراوه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئەوەی زۆر گرنگە و شایەنە بکرێتە مانشێتی گۆڤارەکان و چاودێران کەمتر بیری لێ دەکەنەوە ئەوەیە: کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، کە بە بڕبڕەی پشتی پیشەسازی نەوتی هه‌رێمی کوردستان هەژمار دەکرێت، رۆژانە بەشی شێری بەرهەمی نەوتی هه‌رێمی کوردستان بەرهەم دەهێنێت و سەرکاری کێڵگە هەر ستراتیجییەکانی هەرێمی کوردستانە، پشکەکانی ئێکسۆ‌ن مۆبیلی کڕیوەتەوە؛ سەرباری هەبوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی کە سەرجەم مامەڵەکردن بە نەوتی هه‌رێمی کوردستانی بە نایاسایی ناساندووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "راشکاوانە بڵێین ئەو سەفقەیە یەکەم تاقیکردنەوە بوو بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، کە تا چەند بڕی کردووە لە لای کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، هاوڕێ عه‌زیز مه‌نسووربه‌گ، روونیكردووه‌ته‌وه، "گرینگ‌ترین هەواڵ ئەو هەنگاوەی دی ئێن ئۆیە کە متمانەی لەرزۆک نەبووە دوای ئەو هەموو فشارە سیاسی و یاساییەی دژ بە هەرێم لە ئارادایە. هەر دوو کۆمپانیاش بێ حیسابکردن بۆ بڕیارە کانی دادگای فیدراڵی، مامەڵەیەکی سروشتی کڕین و فرۆشتن بە پشکەکانیان دەکەن بە پێی ستانداردەکانی پیشەسازی نەوت و گاز لە جیهاندا".
له كۆتایشدا نووسیویه‌تی: دی ئێن ئۆ پەیامەکەی ئەوەیە، کە لە دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش، هەموو شتێک لە سەر جێی خۆیەتی، کارکردن و گەشەکردن و فراوانبوونیان بەردەوامە لە هەرێمی کوردستاندا.