کۆمپانیای بەرهەمهێنی کیندەر قەرەبووی کڕیارەکانی دەکاتەوە
K24 - هەولێر:
دوای ئەوەی ژمارەیەک کەیسی تووشبوون بە پەتای سالیمونیلا لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی تۆمار کرا، کە دواتر دەرکەوت سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەتاکە خواردنی "هێلکەی کیندەر" بووە، کۆمپنایای بەرهەمهێنی شۆکلاتەکە قەرەبووی کڕیارەکانی دەکاتەوە.
كۆمپانیای "فیریرۆ"ی بەرهەمهێنی شۆکۆلاتەی کیندەر، فۆڕمێکی ئۆنلاینیان لە وێبسایتەکەیان بڵاوکردەوە تایبەت بەو کەسانەی کە بەهۆی خواردنی کیندەرەوە زەرەرمەند بوون، ئەمەش بە مەبەستی خۆتامارکردن و قەرەبووکردنەوەیان.
بەهۆی ئەو گرفتە تەندروستیەی شۆکلاتەی کیندەر دروستی کرد، کۆمپانیای "فیریرۆ" ناچار بوو بەرهەمەکەی لە بازاڕەکاندا بکشێنێتەوە و راشیگەیاند، "داوای لێبوردن لەو کەسانە دەکەین کە دوای خواردنی بەرهەمەکەی ئێمە (کیندەر) تووشی ئەو پەتایە بوون."
کیندەر لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا، "ئەگەر هەست دەکەن پەتاکە کاریگەری گەورەی لەسەر تەندروستی یان لایەنی پیشەیی یان ژیانی کەسییتان هەبووە، ئەوا لە وێبسایتەکەمان فۆڕمێکی تایبەت بەو بابەتە پڕبکەنەوە."
گوتەبێژێکی کۆمپانیاکەش لەبارەی پرۆسەکەوە گوتی: "ئەمە کارئاسانیمان بۆ دەکات لە ناسینەوەی زیانلێکەوتووان، بە ئامانجی ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە، بۆ نموونە کۆمپانیاکەمان لە بەریتانیا خەرجی تەواوی نەخۆشخانە و دەرمانەکانیان لەئەستۆ گرت."
ئاژانسی پێوانه‌كردنی خۆراك لە بەریتانیا رۆژی 6ـی نیسانی 2022 رایگه‌یاندبوو، داوا له كۆمپانیای "فیریرۆ"ی تایبه‌ت به درووستكردنی شۆكه‌لاته كراوه، به‌رهه‌مه‌كانیان له هێلكه‌ی كینده‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه به‌لجیكا، كه له‌وێ درووست ده‌كرێت.
لەهەمان رۆژدا له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی تووشبووی سالمونیلا تۆماركراوه، به تایبه‌تی له ئێرله‌ندا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، سوید و هۆڵه‌ندا. به‌ڵام هیچ حاڵه‌تیكی مردن له به‌ریتانیا تۆمارنه‌كراوه، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له ناو منداڵانی ته‌مه‌ن 5 ساڵ و كه‌متره.
په‌تای سا‌لمۆنیلا، نه‌خۆشییه‌كی به‌كتریاییه و تووشی رێخۆڵه ده‌بێت، ئه‌و به‌ركتریایه زیاتر له ریخۆڵه‌ی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ ده‌ژی، له رێگه‌ی ئاوی پیس و خواردنی تێكچووه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
زۆربه‌ی جار تووشبووانی سا‌لمۆنیلا هیچ نیشانه‌یه‌كیان نییه، به‌ڵام هه‌ندێكیش له ماوه‌ی 8 تا 72 كاتژمێر تووشی سكچوون و تا و گرژبوونی سك ده‌بن، زۆربه‌شیان له چه‌ند رۆژێكدا به‌بێ چاره‌سه‌روه‌رگرتن چاكده‌بنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و په‌تایه بێ مه‌ترسی نییه، هه‌ندێك تووشبوو به توندی ده‌یگرن و ده‌بێت به‌په‌له بۆ نه‌خۆشخانه بگوازرێنه‌وه.
سەرچاوە:AFP