"133 هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستان دەستەبەرکراون"

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: 14 هەزاری کرێکاری بیانی لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون
كرێكارێك له‌ كاتی كاركردن - فۆتۆ: هێمنی هه‌ینی - كوردستان24
كرێكارێك له‌ كاتی كاركردن - فۆتۆ: هێمنی هه‌ینی - كوردستان24

K24 - هه‌ولێر:

عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا 133 هه‌زار كرێكار لە هەرێمی کوردستان دەستەبەرکراون.

عارف حیتۆ گوتی: تا ئێستا 133 هەزار کرێکار لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 14 هەزاریان کرێکاری بیانین و ئەوانی دیکە کرێکاری ناوخۆن.

گوتیشی: بەپێی یاسا هەر کەسێک لەسەر کار تووشی پێکانی کار ببێت، ئەگەر پلەی پەککەوتنی سەد لە سەد بێت، ئەوا مووچەی 100%ی پێ دەدرێت و ئەگەریش کەمتر بوو، ئەوا شەش مانگ جارێک دەبێت راپۆڕتی پزیشکی هەبێت بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو راپۆڕتە، مووچەی پێ دەدرێت.