یەكەم حاڵەتی پەتای تای خوێنبەربوون لە كەركووك تۆماركرا

"تووشبووه‌كه‌ پیشه‌ی گۆشتفرۆشه‌ و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشكییە و تەندروستی جێگیرە"
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك

K24 - كه‌ركووك:

دكتۆر سەباح نامیق، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركووك تایبەت بە كوردستان24 رایگه‌یاند، یەكەم حاڵەتی پەتای تای خوێنبەربوون لە كەركووك تۆماركرا.

دكتۆر سەباح نامیق گوتی: ئه‌و تووشبووه‌ی په‌تای تای خوێنبه‌ربوونه‌ پیشه‌ی گۆشتفرۆشه‌ و لە نەخۆشخانەی شیفا لەژێر چاودێری پزیشكییە و تەندروستی جێگیرە.

نەخۆشی تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکی مەترسیدارە كه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی مردنی 60%ی تووشبووان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌ر و ڤاكسینێك بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ڤایرۆسییه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ڤایرۆسی تای خوێنبەربوو، ڤایرۆسیەکە بە ھۆی چەند جۆرێکی جیاوازی ڤایرۆسەوە تووشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە خوێنبەرە بچووکەکان، دواتر خوێنبەربوون کە دەبێتە ھۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی تووشبووەکە.

شێوازی گواستنەوەی نەخۆشیەکە، بەپێی جۆری ڤایرۆسەکە دەگۆڕێت بەجۆرێک لە ھەندێک حاڵەتدا بەھۆی گەستنی مێشولە دەگوازرێتەوە، ھەروەھا بە بەرکەوتنی بە شلەکانی ئاژەڵە تووشبوو نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.