بە وێنە.. شوێنه‌وار و پاشماوە لەسەر مەریخ دەدۆزرێتەوە

ناسا: وەك بڵێی لە جیهانێکی دیکەوە هاتووە
پاشماوەی ئامێرەکانی ناسا لەسەر مەریخ
پاشماوەی ئامێرەکانی ناسا لەسەر مەریخ

K24 - هەولێر:

"MarsHelicopter" هەلیکۆپتەری تایبەتی ئاژانسی ناسا لەسەر مەریخ لە نوێترین وێنەیدا پاشماوە و شوێنه‌وار ئەو کەلوپەلە تێكشاکاوانە پیشان دەدات کە ساڵێک لەمەوبەر ئاژانسەکە بۆ ئەرکێکی تایبەت بۆ مەریخی ناردبوون.

هەژماری فەرمی ناسا لە تویتەر، وێنە نوێکەکانی "MarsHelicopter"ـی بڵاوکردەوە کە لەشوێنه‌واری دەفرێکی فڕیو دەچن، بەڵام لە راستیدا پاشماوەی چەند کەلوپەلێکە کە تایبەتن بە نیشتنەوەی گالیسکەی "Perseverance"ـدا رۆڵیان هەبوو.

Perseverance گالیسکەیەکی ناسا بوو لەسەر مەریخ کە ئەرکی توێژینەوە و وێنەگرن و چاودێری هەبوو.

لەبارەی شوێنه‌وار و پاشماوەی کەلوپەلەکانەوە، ئیان کلارک، ئەندازیاری بەرپرس لە سیستمی نیشتنەوەی گالیسکەکە لەسەر مەریخ گوتی: " وەك بڵێی لە جیهانێکی دیکەوە هاتووە.. وانییە؟"