دهۆك.. 11 کەس لەسەر ساخته‌كردنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکران

"تا ئێستا 135 هه‌زار كارتی ڤاكسین بە هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆك دراوە"
بنكه‌یه‌كی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا
بنكه‌یه‌كی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا

K24 - دهۆك:

پێدانی کارتی ڤاکسین بە هاووڵاتیان بەردەوامە و لە نوێترین بڕیاریشدا ئەوانەی کە تەنیا ژەمێکییان وەرگرتووە دەتوانن سودمەند بن و ببن بە خاوەنی ئه‌و کارته‌.

لە ماوەی رابردوودا لەلایەن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هەوڵی ساخته‌کردنی کارتی ڤاكسین دراوە، لەسەر ئەم کەیسەش چەندین کەس دەستگیرکراون.

مەسعود حەسەن، بەرپرسی پرۆسەی دەرکردنی کارتی ڤاكسین لە بەڕێوبەراتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك بە کوردستان24ی راگەیاند،  لە ماوەی رابردوودا و لەسەر دەرکردنی کارتی ڤاكسیی ساختە 11 کەس لە سنووری پارێزگاکە دەستگیرکراون.

بەرپرسی پرۆسەی دەرکردنی کارتی ڤاكسین له‌ دهۆك گوتیشی: ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە لە دەرەوەی بەڕێوبەرایه‌تی گشتی تەندروستی دهۆك و فەرمانبەر نین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا 135 هه‌زار كارتی ڤاكسینیان بە هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆك داوە.