شێخ باز هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
باز كه‌ریم به‌رزنجی، سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نی ئه‌و خانووه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه مووشه‌كباران كرا، رایگه‌یاند، راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق قسه‌ی ئێمه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه له سه‌ره‌تاوه گوتمان به‌هانه‌ی هێرشه‌كه ناڕه‌وایه و پشتی به زانیاری ناڕاست به‌ستووه.
شێخ باز له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ مووشه‌كبارانكردنی خانووی خێزانه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: هه‌موومان له‌وه دڵنیاین كه هه‌ڵه‌یه‌ك كراوه و زانیاری ناڕاست هه‌یه، بۆیه سوپاسی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌م، كه كاریان له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته كرد و راستییه‌كانیان ئاشكرا كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای راسپارده‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، رۆڵی خۆی بۆ به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری نیشتمان بگێڕێت و ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ر بكات.
شێخ باز جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی عێراق هه‌موو رێگه دیپلۆماسی و یاساییه‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی ماددی مه‌عنه‌وییه‌كانمان.
كاتژمێر (1:00)ی شه‌وی 13ی ئادار/ مارسی 2022 به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌لامارێكی مووشه‌كییان به 12 مووشه‌كی بالیستی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر، كه خانووی شێخ باز كرایه ئامانج و زیانی ماددیش به‌ر دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و چه‌ند خانووه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری كه‌وت.
— Baz Rouf Kareem (@bazbarzinji) May 1, 2022