په‌روه‌رده‌ی عێراق هۆشداریی تووندی له‌باره‌ی خوێندنی ساڵی داهاتوو بڵاوكرده‌وه

K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی پەروەردەی عێراق هۆشداریدا لە دواکەوتنی بودجەی گشتی وئاماژەی بەوەدا، ئەم دواکەوتنە دابینکردنی پەڕتووک دروستكردنی قوتابخانه‌ی نوێ دوادەخات، وابڕیاریشه ئه‌مساڵ پتر له یه‌ك ملیۆن قوتایی پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی له گشت قوتابخانه‌كان وه‌ربگیرێن.
عادل به‌سیسی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق راگەیاند، به‌هۆی ئاماده‌نه‌كردنی بوودجه‌ی گشتی عێراق، هەڕەشەی گەورە بەرەو ڕووی كه‌رتی په‌روه‌رده دەبێتەوە.
بریكاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق راشیگه‌یاند، چەندین پڕۆژەی پەروەردەیی لە پارێزگاکاندا هه‌ن لەبەرنەبوونی بودجە راگیراون. ده‌شڵێت: "بودجە دەبێتە هاوکارمان بۆکڕینی پێداویستیەکانی پەروەردە وەکو تەختەی نووسین و كه‌ره‌سته‌ی دیکە ئه‌گەر ئەم داواکارییە جێبەجێنەکرێت وەزارەتی په‌روه‌رده دووچاری کێشەی گەورەدەبێته‌وه".
بریكاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق گوتی: "وەزارەت ئەندامە لە ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران و بەشێوەیەکی یاسایی هەمیشە لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دابینکردنی پارە و نەختینە".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بۆ ساڵی داهاتوو په‌روه‌رده‌كانی عێراق بەنیازن یەک ملیۆن و 200 هەزار قوتابی لەپۆلی یەکەمی سەرەتایی وەربگرن".