مانگی رابردوو عێراق بایی 10 ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی مانگی رابردوو (نیسان / ئه‌پرێڵی 2022)ـی فرۆشی نه‌وتی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا رایگه‌یاند، بڕی 10 ملیار و 550 ملیۆن دۆلار، داهاتی فرۆشی نه‌وتی عێراق بووه بۆ مانگی نیسانی رابردوو.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند، ئاستی ده‌رهێنانی نه‌وتی خام گه‌یشتووه‌ته 101 ملیۆن و 390 هه‌زار و 662 به‌رمیل، رۆژانه 3 ملیۆن 380 به‌رمیلیش به (104.091) دۆلار ده‌فرۆشرێت.
له‌مباره‌یه‌وه عاسیم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، راگه‌یاندنی داهاتی فرۆش و هه‌نارده‌ی نه‌وت، بۆ سیاسه‌تی شه‌فافییه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.