پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان كرد و هیوای خواست، ئه‌م جه‌ژنه ببێته ده‌ستپێكێك بۆ كۆتاییهاتنبه نەخۆشی و نەهامەتییەكان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان دەكەم.
لەو بۆنە پیرۆزەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە رۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ببێتە مایەی كۆتایهاتنی نەخۆشی و نەهامەتییەكان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.
مسعود بارزانی
30ـی رەمەزانی 1443ـی كۆچی
1ـی ئایاری 2022ـی زایینی
H.B