ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی خه‌بات كران
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی خه‌بات كران و بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، شەش مووشەك لە نزیك زێی بادینان لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستە کراون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كوێستان ئەحمەد، قایمقامی قه‌زای خه‌بات به كوردستان24ی راگه‌یاند، ده‌نگی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره بیستراوه.
هه‌وره‌ها گوتی: هێزه ئه‌منییه‌كان له سنووری قه‌زای خه‌بات ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مووشه‌كه‌كان له سنووری ناحیه‌ی رزگاری و ده‌وروبه‌ری پاڵێوگه‌ی نه‌وتی كه‌ورگۆسكی سه‌ر به‌و قه‌زایه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانیش، به‌هۆی هه‌نووكه‌یی هێرشه‌كه، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
H.B