چاودێرێكی سیاسی: ئهو لایهنانهی رێگرن له ئهنجامدانی ههڵبژاردن له شكست دهترسێن

K24- ههولێر:
چاودێرێكی سیاسی رایدەگەیەنێت بەھۆی شكستی بهشێكی لایەنەكانی ههرێمی كوردستان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئهو لایهنانه ترسیان ھەیە ھەمان شكستیان تووش ببێت، بۆیە رێگری دەكەن لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەزگای ھەڵبژاردنی پارتیش دەڵێت: پێمان سەیرە خۆیان پڕۆژەیان بۆ ھەمواری یاسا پێشكەشكردووە ئامادەش رێگریش لە كۆبونەوەی پەرلەمان دەكەن.
ئەو ماوەیەی كۆمیسیۆن پێوستیەتی بۆ ئەوەی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنێكی پاك بكات، یەك مانگی تێپەریوه، بهڵام تا ئێستا ھیچ ئامادەكاریەكیان نەكردووە، كۆمیسیۆن بۆ ھەر ھەڵبژاردنێك شەش مانگ كاتی پێوستە، بەگوێرهی وادەی دیاریكراو، بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان 5 مانگی ماوە، دیاریش نیە كەی پەرلەمان كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی كێشەی ماوەی یاسای كۆمیسیۆن چارەسەر بكات، لهو بارهشهوه كاوه گهردی، كارگێڕی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دەڵێت: تێناگەین لهوهی كه خۆیان پڕۆژەیان بۆ ھەمواری یاسا پێشكەش كردووە، لهكاتێكدا ئامادە نین كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت!.
لهكاتێكیشدا ئەو لایەنانەی ئێستا ھاوكارن بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، پێشتر بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەموو فشارێكیان بۆ ئەو ەبوو ھەڵبژاردن بكرێت، چاودێرێكی سیاسیش لەبارەی ھەڵوێستی ئەولایەنانە دەڵێت: ترسیان ھەیە ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران لەم ھەڵبژاردنەش شكست بھێنن.
ھەتا ئەو كاتەی پەرلەمان كێشەی ماوەی یاسای كۆمیسیۆن چارەسەر نەكات، ناتوانرێت ئامادەكاری بۆ ھەڵبژاردن بكرێت، بەشێك لە لایەنەكانیش پڕۆژەیەكیان بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن پێشكەشكردوە، خۆشیان رێگرن بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان، چاودێرانی سیاسی لەو باوهڕهدان، ئەو لایەنانە بەھۆی شكستیان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ترسیان لەوەیە لەم ھەڵبژاردنەش شكست بھێنن، لەبەر ئەوە نایانەوێت ھەڵبژاردن پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت.
H.B