وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕی داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی بۆ مانگی نیسان ئاشكرا كرد
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، مانگی نیسانی رابردوو داهاتی نه‌وته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 10 ملیار و 550 ملیۆن دۆلار، كه ئه‌مه‌ش نزیكه له‌وه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو بێت.
له ئینفۆگرافیكێكی كوردستان24ـدا، حاكم فه‌رهاد زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته باسه ده‌خاته‌ڕوو و به‌راوردێك له نێوان داهاتی نه‌وتی عێراق له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ و مانگی نیسانی ساڵی رابردوو ده‌كات، كه به‌گوێره‌ی ورده‌كارییه‌كان، بۆ نیسانی ئه‌مساڵ تێكڕای داهات نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو بووه.
هه‌وره‌ها وێڕای زیادبوونی رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگانه له نیسانی ئه‌مساڵ بۆ 101 به‌رمیل، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو كه كۆی هه‌نارده‌كه‌ی ته‌نها 88 ملیۆن به‌رمیل بوو، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه داهاته‌كه‌ی زیادكردووه، كه له مانگی نیسانی ساڵی رابردوو یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 62 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا، له‌كاتێكدا له هه‌مان مانگی ئه‌مساڵ، ئه‌و نرخه بۆ 104 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رز بووه‌وه، به‌مه‌ش داهاتی نه‌وت له‌و مانگه‌دا له 5 ملیار 549 ملیۆن دۆلار، بۆ 10 ملیار و 550 ملیۆن دۆلار به‌رزو بووه‌وه.
H.B