فرۆكه‌یه‌كی سوریا ده‌كه‌وێته خوارێ
K24 – هه‌ولێر
فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوریا له حه‌ما له ناوه‌ڕاستی سوریا ده‌كه‌وێته خوارێ.
ته‌له‌فزیۆنی سوریا راگه‌یاند فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له كاتێ هه‌ستانه‌وه له فرۆكه‌خانه‌ی حه‌ما كه‌وته خوارێ، كه بۆ بۆردومان به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن دچوو.
كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان رایگه‌یاند فرۆكه جه‌نگییه‌كه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكییه‌وه، پاش هه‌ستانه‌وه له فرۆكه‌خانه‌ی حه‌ما كه‌وته خوارێ.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێشتا هیچ لێدوانێكی سه‌باره‌ت به‌م رووداوه نه‌داوه كه به درێژایی شه‌ڕ و ئالۆزییه‌كانی ئه‌م وڵاته چه‌ندین فرۆكه‌ی و كۆپته‌ریان خستۆته خواره‌وه.