کەسێک لە چەمچەماڵ هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی کوشت

دوو کەسی دیکەشی بریندار کردووە

شوێنی رووداوەكە
شوێنی رووداوەكە

K24 – سلێمانی

لە شارۆچکەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەسێک ‌هەڵدەکوێتە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی خێزانەکەی کوشت.

 شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەو کەسانەی کوژراون برایەک و دوو خوشکن لەگەڵ کوڕێکی 14 ساڵ، دوو کەسی دیکەشی بریندار کردووە".

گوتیشی: "رووداوەکە لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ بووە، ئەمبوڵانسیان ناردووە بۆ شوێنی رووداوەکە، بۆ ئەوەی تەرمەکان بنێرن بۆ پزیشکی دادی سلێمانی".

رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە کوردستان24ی راگەیاند: لە رووداوەکە چوار کەس کوژراون و دوو کەسی دیکە بریندارن و بکوژەکە هەڵهاتووە".

سەرچاوەیەک لە چەمچەماڵ بە کوردستان24ی گوت: "یەکێک لە بریندارەکان تەمەنی 8 ساڵە".

بەردەم ئەو نەخۆشخانەی تەرم و بریندارەکانی لێیە
بەردەم ئەو نەخۆشخانەی تەرم و بریندارەکانی لێیە
نزیک شوێنی رووداوەکە
نزیک شوێنی رووداوەکە