لیوای سێی بەرگری فریاکەوتن راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکەی چەمچەماڵ بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر:
لیوای سێی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن لە سلێمانی، روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو ئەفسەرە بڵاوکردەوە، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی چوار کەس، لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ و دەڵێت "لەسەر جێهێشتنی کارەکەی سکاڵامان لەسەر تۆمارکردووە".
ئەمڕۆ 2ی ئایاری 2022 لە یەکەم رۆژی جەژنی مانگی رەمەزاندا، لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، کەسێک چووە سەر ماڵی باوکی خێزانەکەی، لەوێ پێنج کەس بە گوللـە کوژران، کە بریتین لە (هاوسەری تۆمەتبارەکە و خوشک و برایەکەی هاوسەرەکەی، لەگەڵ برازایەکی هاوسەرەکەی).
دوای رووداوەکە، برایەکەی کوژراوەکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، تۆمەتباری رووداوەکە، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام لەلایەن فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە سنووری سلێمانی داڵدە دراوە.
لەسەر ئەو بابەتە، لیوای سێی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئه‌وپه‌ڕی دڵته‌نگی و خه‌مباریمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانەوادەی قوربانییه‌كانی ئەمڕۆی ناحیه‌ی شۆڕش ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین ئارامی به‌دڵ و ده‌رونی كه‌س و كار و هه‌مووان بدات، به‌ر له هه‌ر كه‌س و هه‌ر لایه‌نێك، ئه‌م كاره‌ساته ئازاری به ئێمه گه‌یاند، چونكه ئێمه هێزی پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستانین".
لە راگەیەندراوەکەیدا لیوای سێی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن، ئاماژەی بەوەداوە کە "ئەم ڕوونكردنه‌وه و ئه‌م به‌ڵگه‌یه، بۆ به‌رچاو ڕوونی هه‌مووان بڵاودەكه‌ینه‌وه، چونكه وه‌ك ده‌بینین كه‌سانێك خه‌ریكی تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ن به به‌رێز فه‌رمانده‌ی لیوامان، وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه (تۆمه‌تبار: نه‌قیب حسین ئەحمەد ساڵح) به‌پێی ماددەی -٥- لە یاسای سزادانی ھێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەنجوومەنی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكھێنراوە لە بەشی یاسای لیوامان لەبەر ئەوەی ناوبراو لە بەرواری ٢٥/٣/٢٠٢٢ چووەتە ڕیزی ھەڵاتوانەوە (ھروب)ه‌وه و ئێمه وه‌ك ئه‌ركی یاسایی خۆمان، به‌ڕێزان له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن/ فه‌رمانگه‌ی یاساییمان ئاگاداركردۆته‌وه، كه ئه‌م تۆمه‌تباره شوێنی ئه‌ركه‌كه‌ی جێهێشتووه و ئاماده نییه خۆی ڕاده‌ست بكات و تكایه بفه‌رموون به رێككاری یاسایی له دژی تۆمه‌تبار".
